بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى
توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، لیژنەیەکی بۆ
پاراستنی ژنە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان پێکهێناوە و وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت: دۆخی خانمان لە ڕۆژانی
بانگەشەدا بە باشی دەبینن.
هەواڵ:KNNC
ڕائید ڕاز فریا، وتەبێژی
بەڕێوەبەرێتی بەرەنگاربونەوەى توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ژنان لە
سلێمانی بە کەی ئێن ئێن-ی وت: لیژنەکە بۆ ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، پێکهێنراوە
و دەستەی باڵای خانمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی
توندوتیژیی دژی ژنان و ئەنجومەنی ئاسایش و داواکاری گشتیی و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی
مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتوەکان و چەندین ڕێکخراوی ناوخۆی و بیانی تێیدا بەشدارن.
وتیشی: تائێستا دۆخی
خانمان لە بانگەشەدا بەباشی دەبینن و هیچ کاندیدێکیش سکاڵای تۆمار
نەکردوە.
دەشڵێت، هێڵی گەرمی
119 یان کارا کردوە کە خانمان دەتوانن لەکاتی روبەڕوبونەوەی هەرجۆرە پێشێلکارییەک
بەرامبەریان پەیوەندیی بە لیژنەکەیانەوە بکەن.
246 جار خوێندراوەتەوە