بەبڕیاری ئاوات جەناب نوری، هەفتەی داهاتو موچەی مانگی ئابی خانەنشینانی
هێزەکانی یەکەی حەفتا دابەشدەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دارایی و ئابوری
بڵاویكردەوە: لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی
لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت، ئەوەش دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی
وەزارەتی دارایی بکرێت.
وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی موچەی مانگی ئابی خانەنشینانی
هێزەکانی یەکەی حەفتا کرا و بڕیار وایە لەسەرەتای هەفتەی داهاتو موچەکانیان دابەش بكرێیت.
596 جار خوێندراوەتەوە