خواردنى زەیتى زەیتون بەسەر گەدەى بەتاڵدا چەندین سودى تەندروستى هەیە

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 16/10/2024
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردوە، خواردنی یەک یان دوکەوچکی چێشت زەیتی زەیتون کە بە زێڕی شل وەسف دەکرێت، لە بەیانی زودا لەسەر گەدەی بەتاڵ سودێکی زۆری هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس.

 

تەندروستى:KNNC

 

توێژینەوەکە دەریخستوە کە زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتە تەندروستییە سودبەخشەکانی تر، کە باوترینیان بەکارهێنانیەتی وەک شلکەرەوەی سروشتی.

 

زەیتی زەیتون دەتوانێت کێشەی قەبزی کەمبکاتەوە، بەو پێیەی چەورییەکەی یارمەتی هێورکردنەوەی ناوەوەی ریخۆڵەکانی مرۆڤ دەدات .

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە خواردنی زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی ناوپۆشی  گەدە دەدات لە پرۆسەی هەرسکردن و دەرکردنی پاشماوە و رێکخستنی وردە زیندەوەرانی ریخۆڵە بە درێژایی رۆژ، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی بڕى پێویستى رۆژانەی دژە ئۆکسێنەر و پۆلیفینۆل.

 

هەروەک توێژینەوەکانی پێشتر دەریانخستوە کە زیاتر لە نیو کەوچکی چێشت زەیتى زەیتون دەتوانێت ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی تێکچونی دەمارەکان و نەخۆشیەکانی هەناسەدان کەم بکاتەوە.

417 جار خوێندراوەتەوە