نوێترین توێژینەوە دەریخستوە کە پەیڕەوکردنی خۆراکی
دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە دەتوانێت پەستانی خوێن رێک بخات و ئەگەری توشبونیش بە نەخۆشییەکانی
دڵ و گورچیلە کەم بکاتەوە.
تەندروستى:KNNC
تۆڕی هەواڵى سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لەوبارەیەوە
دەڵێت، تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەو نەخۆشانەی بەدەست بەرزی پەستانی
خوێنەوە دەناڵێنن، دو کێشەی گەورەیان هەیە کە بریتین لە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی
گورچیلە.
توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 153 کەس ئەنجامداوە
کە پەستانی خوێنیان بەرزە و ئەگەری خراپتربونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەیان
زۆرە.
دوای پێنج ساڵ بەدواداچون، توێژەران بۆیان دەرکەوت
کە خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە، و یەکێک کە سۆدەی نان لەخۆدەگرێت، تەندروستی
گورچیلە بەرەوپێش دەبات، بەڵام تەنها سەوزە و میوە تەندروستی دڵیش باشتر دەکات.
مامۆستای پزیشکی ناوخۆیی لە کۆلێژی پزیشکی لە
زانکۆی تەکساس دەڵێت: "گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزە
و میوە دەبێت بەشێکی سەرەکی بێت لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەخۆشانی بەرزی پەستانی
خوێن".
کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕۆژانە
4 بۆ 5 ژەم سەوزە و میوە بخورێت و یەک ژەم لەوانەیە مۆزێک، کوپێک سەوزەی گەڵادار و
کاڵ، یان شوتی گەورە لەخۆ بگرێت.
101 جار خوێندراوەتەوە