توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان بۆنی نەعنا و نەخۆشی زەهایمەر ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 15/10/2024
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئەگەری بەکارهێنانی هەندێک بۆن وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشی زەهایمەر نیشاندا و ئەنجامەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆن رەنگە رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە خۆپاراستن و دواخستنى نەخۆشی زەهایمەر و ئەو نەخۆشیانەی تر کە پەیوەندییان بە کۆئەندامی دەمارەوە هەیە

 

تەندروستى:KNNC


تیمی توێژەران ئاماژەیان بەوە کردوە، کاتێک توشبوانى نەخۆشی زەهایمەر، پێکهاتەی کیمیایی مێنتۆڵ هەڵدەمژن کە لە نەعنادا هەیە، توانای زانینیان باشتر دەبێت، هەروەها وا دیارە ئەو پێکهاتە کیمیاییە دەتوانێت بەشێک لەو زیانانەی بەر مێشک بکەوێت کە بەزۆری پەیوەندی بە نەخۆشییەکەوە هەیە، بوەستێنێت.

 

زانایان پێشتر پەیوەندییەکی زۆریان لە نێوان بۆنەکان و سیستەمی بەرگری و دەمارەکانماندا دۆزیوەتەوە، ئەم پەیوەندیانە بە تەواوی تێگەیشتنیان ئەستەمە، بەڵام ئەوەی دڵنیایە ئەوەیە کە هەستی بۆنکردن دەتوانێت کاریگەرییەکی بەهێزی هەبێت لەسەر مێشک.

 

لە ڕاستیدا ئەو نەخۆشیانەی پەیوەستن بە کۆئەندامی دەماری ناوەندی - وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەر، نەخۆشی پارکینسۆن و شیزۆفرینیا - زۆرجار لەگەڵ لەدەستدانی هەستی بۆنکردندا دەبن.

249 جار خوێندراوەتەوە