بۆچی لەگەڵ هەڵکشانى تەمەندا جەستە بچوک دەبێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 14/10/2024
تەندروستی
+
-

لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا زۆرێک بەدەست کورتی باڵا، دابەزاندنی کێش و شلبونەوەی ماسولکەکانەوە دەناڵێنن، كە ئەم دیاردەیەش لە زۆرینەى کەسەکاندا لەگەڵ هەڵکشانى تەمەن دوبارە دەبێتەوە.

 

تەندروستى:KNNC

 

بۆ دەستكەوتنی وەڵامی پرسیاری (بۆچی لە تەمەنی پیریدا جەستەمان بچوک دەبێتەوە؟) ماڵپەری لیڤ ساینس راپۆرتێكی بڵاویکردوەتەوە كە تیایدا هاتوە: كاتێك مرۆڤ تەمەنی هەڵدەكشێت روبەڕوی چەند گرفتێك دەبێتەوە كە بەشێكیان خۆیان لە كورت بونەوەی باڵا، دابەزاندنی كێش و شلبونەوەی ماسكەكانەوە هەیە.

 

راپۆرتەکە جەختی كردوەتەوە، كاتێك مرۆڤ تەمەنی رو لە هەڵكشان دەكات، باڵای رو لە بچوكبونەوە دەكات، پەیمانگای نیشتمانی لێكۆڵینەوەیەكی بۆ پیربون ئەنجامداوە و بۆ ماوەی (35) ساڵ بەردەوام بوە، دواداچونی بۆ دو هەزار و (84) ژن و پیاو کردوە، دەرکەوتوە لەگەڵ گەیشتنیان بە تەمەنی (30) ساڵی باڵای بەشداربوان روی لە دابەزاندن کردوە و بە تێپەڕبونی کاتیش خێراتر بوە.

 

بەپێی ئەو ئەنجامەى توێژینەوەکە پێی گەیشتوە؛ گەشەی ئێسک لە تەمەنی (25 بۆ 30) ساڵیدا دەوەستێت، هەروەها لە تەمەنی (40 بۆ 50) ساڵیدا دەست بە لەدەستدانی بارستە دەكەن، کەڵەکەبونی تێکچونی ئێسک بە قەبارەیەکی بچوک دەتوانێت ببێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک و ئێسکەکان تەنک و لاواز بكات و روبەڕوی زوتر شکاندنی دەکاتەوە، كە شكانی بڕبڕەی پشت و چەناگە و قۆڵەکاندا باون و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵا.

423 جار خوێندراوەتەوە