بۆچی نینۆکەکانمان دەشکێن؟

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 13/10/2024
تەندروستی
+
-

شکانی نینۆک زۆرینەی جار بەهۆی فشارە جەسەتەییەکان، کەمی ماددە خۆراکییەکان، لەبەرکردن یاخود دڕاندنی پۆشاکەوە رودەدات، شکانی نینۆکەکان دەتوانن ببنە هۆی کێشە، بە تایبەتی ئەگەر تۆ بە دەستەکانت کار بکەیت، هەرچەندە شکانی نینۆکەکان بەتەواوی ئاسایین و هەندێک جار ناپارێزرێن، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە کە بتوانیت لە داهاتوودا ڕێگری لە شکانی نینۆکەکانت بکەیت.

 

تەندروستی:KNNC

 

نینۆکێکی شکاو بە شێوەی درزێک لە نینۆکەکەتدا دیاری دەکرێت، شکانی نینۆکەکان دەکرێت ئاسۆیی بن، یاخود سەر نوکی نینۆکەکە بشکێت، یان لەباری ستوونی بشکێت، یاخود بەهۆی پارچەبوونی نینۆکەکە بۆ دوو بەش بشکێت.

 

هۆکاری شکانی نینۆکەکان:

 

 

ـ ئەوانەی ئاو وەک خولیا بەکاردەهێنن واتە ئاو زۆر ئەخۆنەوە.

ـ ئەوانەی  کەمخوێنین

ـ کەمی ماددەی ئاسن یان کالیسیۆم

ـ بێهێزی یان زۆر چالاکی ڕژێنی غودەی دەرەقی

ـ ئەوانەی زۆر ماددەی  پاکەروەی بەهێز و تیژ بەکاردێنن

ـ ئەوانەی کە قارچکی نینۆک یان سەدەفیان هەیە، کەجۆرە نەخۆشییەکن توشی نینۆکەکان ئەبن

ـ ئەوانەی  بۆیەی نینۆک و لابەری بۆیەی نینۆک (ئەسیتۆن) زۆر بەکاردێنن

ـ کەمی ڤیتامین D

ـ خواردنی نینۆک

ـ ئەوانەی جێڵ پۆلیش یان بۆیەی ئەکریلیک بۆ نینۆکیان دەکەن

چۆن هۆکاری شکانی نینۆک دیاری بکەین؟

 

ئەگەر هەموو شتێک بەشێوەیەکی ناسروشتی تێکبچێت، پێویستمان بە پشکنینی ڕێژە و بڕی ڕژێنەکان و خوێن و ڤیتامینەکان و ماددە کانزاکانی ناو لەش هەیە، چونکە دەبێت چارەسەری هۆکاری بنەڕەتی بکەین.

چۆن دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە شکانی نینۆکەکانت؟ 

 

 کورتکردنەوە و بڕینی نینۆک، بێگومان دوای خۆشۆردن باشترە نینۆک بکرێت چونکە نەرمن و بە ئاسانی لادەچن

تا نینۆکەکان کورتتر بن بەهێزتر دەبن، هەر بۆیە بڕینی نینۆکەکان ئەکەری شکانی کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە/سایتی زانیاری

489 جار خوێندراوەتەوە