حەماس كوشتنی سنواری پشتڕاستكردەوە

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 18/10/2024
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەماس كوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستكردوە و دەڵێت: كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی نەك لاوازیان ناكات، بەڵكو بەهێزتریان دەكات، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریكاش جەخت دەكاتەوە كە ئێستا كاتی رێككەوتنەوە لەسەر ئاگربەست.


هەواڵ: (KNNC)


خەلیل حەییە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: كوشتنی یەحیا سنوار، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی، بزوتنەوەی حەماس لاواز ناكات، بەڵكو بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەلی فەڵەستین بزوتنەوەكەیان بەهێزێكی زیاترەوە لەسەر رێبازەكەی بەردەوام دەبێت.


هاوكات، جۆن کیربی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی هەڕەشەكانی بزوتنەوەی حەماس و كوشتی سەركردەكانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جەخت لە كۆتایی هێنان بەجەنگ لە كەرتی غەززە دەكاتەوە.


وتیشی: بەئامانج گرتنی یەحیا سەنوار، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، وەرچەرخانێكی گەورەبو بۆ گەیشتن بە كۆتایی هێنان بە جەنگ و ئێستا مەترسییەكان لەسەر تەلئەبیب كەمتر بوەتەوە و كاتی گەیشتنە بەرێككەوتن.


راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا كوشتنی سنوار بە دەرفەتێكی باش دەزانێت بۆ ئەوەی رێككەوتن لەسەر كۆتایی هێنان بە جەنگ بكرێت.

231 جار خوێندراوەتەوە