عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی کوژرانی یەحیا
سنوار جەخت دەکاتەوە کە حەمماس زیندوە و بەزیندویی دەمێنێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، رێبەرى کۆماری ئیسلامی ئێران
لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی گەلانی ناوچەکەی کردوە رایگەیاندوە، یەحیا
سنوار کەسایەتییەکی خوڕاگر و شۆڕشگێر بو کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین لە بەرامبەر
دوژمنی زایۆنی وەستایەوە و لە 7ی ئۆکتۆبەر گورزێکی کوشەندەی لێدان و دواتر بە
سەربەرزی شەهید بو.
عەلی خامنەیی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا جەختی لەوەکردوەتەوە، بەرەی
مقاوەمە وەک جارانی پێشو کە بە کوژرانی سەرکردەکانی وەک شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی
و ئیسماعیل هەنییە لە پێشڕەوی نەوەستا، لە ئێستاشدا ناوەستێت و بە زیندویی دەمێنێتەوە.
رێبەری کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دوپاتیشی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی
وەک هەمیشە پشتیوانی گەلانی خۆراگر و خەباتکارانی ئیماندارە.
287 جار خوێندراوەتەوە