گوێز هۆکارێکە بۆ دابەزاندنى کێشى لەش

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 19/10/2024
تەندروستی
+
-

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کە بەکارهێنانى گوێز لە رێجیمێکى تەندروستدا دەتوانێت هاوکار بێت لە خێراتر کردن و تەندروستکردنى پرۆسەى دابەزاندنى کێشى لەش.

 

تەندروستى:KNNC

 

ماڵپەڕە تەندروستییەکان بڵاویانکردوەتەوە کە بەکارهێنانى چەورییەکان کاریگەریی جیاواز دەکەنەوە سەر تەندروستى بەتایبەت تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرە، بۆ نموونە “ئەو چەوریانەی لە بادەمدا هەن یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە.

 

توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرای دەکەن کە رەنگە جەستە هەمو کالۆرییەکانی ناو گوێز هەڵنەمژێت، ئەمەش وایکردوە باشتر بێت بۆ دابەزاندنی کێش لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە، بەپێی 4 توێژینەوە، ئەو کەسانەی گوێز دەخۆن وەک بەشێک لە رێجیمێکی "کۆنتڕۆڵکراوی کالۆری" رێگەیان پێدەدات کێشێکى زیاتر دابەزێنن.

 

هەرچەندە گوێز خۆراکێکی کەم کالۆری نییە، هەروەها چەوری کەم نییە، بەڵام مادەی خۆراکی تێدایە کە برسێتی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەری دابەزاندنی کێش زیاد دەکات.

91 جار خوێندراوەتەوە