لە لوبنانەوە هێرشکرایەسەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 19/10/2024
جیهان
+
-

لە لوبنانەوە ماڵی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە درۆن بەئامانجگیراوە و نوسینگەكەشی دەڵێت لەوكاتەدا لەوێ نەبون.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە؛ لە باشوری لوبنانەوە سێ ناوچەی ئیسرائیل بەئامانجگیراوە كە یەكێكیان ناوچەی قیساریا بوە كە شوێنی مانەوەی بنیامین نەتەنیاهۆیە


لەبارەی ئەو هێرشەوە، نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ درۆنێك شوێنی مانەوەی سەرۆك وەزیرانی بەئامانجگرتوە لە ناوچەی قیساریا.


ئەوەش خراوەتەڕو كە لەكاتی هێرشەكەدا بنیامین نەتەنیاهۆ و هاوسەرەكەی لەوێ نەبون و هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوە.

911 جار خوێندراوەتەوە