بەغداد؛ نزیکەى 500 کەس هەڵیان کوتایە سەر نوسینگەى کەناڵی ئێم بی سی سعودییە

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 19/10/2024
جیهان
+
-

بەهۆی ناوهێنانی سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە و شیعەکان بە تیرۆرست، لایەنگرانی گروپێکی چەکداری عێراق نزیك لە ئێران، هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کەناڵی ئێم بی سی لە بەغداد و باڵەخانەکەیان سوتاند.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسەکانى هەواڵ و میدیکان لە بەغداوە بڵاویان کردەوە: شەوی رابردو نزیکەی 500 کەس لە لایەنگرانی گروپێکی چەکداری عێراقیی نزیك لە ئێران، هەڵیانکوتایە سەر نوسینگەى کەناڵی ئێم بی سی سعودیە لە گەڕەکى جامیعەى بەغداد.

 

ئاماژەیان بەوەش کردوە: لایەنگرانی ئەو گروپە چەکدارە، سەرجەم ئامێرەکانی پەخشیان تێكشکاندوە و بەشێکی باڵەخانەکەشیان سوتاندوە.

 

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دەست میدیاکان کەوتون: نزیکەى 65%ى باڵەخانەی کەناڵی ئێم بی سی زیانی بەرکەوتوە.

 

هەر بە وتەى میدیاکان، نیگەرانی و توڕەیی ئەو لایەنگرانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێكی کەناڵەکە بوە، سەبارەت بە ناوهێنانی بەشێك لە سەرکردە شیعەکان و بەرەی مقاوەمە بە تیرۆرست.

106 جار خوێندراوەتەوە