لە نۆ ساڵدا نزیكەی 28 هەزار هاوڵاتی لە توركیا و باكوری كوردستان دەستگیر كراون

KNN : Kurdish News Network
04:23 - 19/10/2024
جیهان
+
-

بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردودا لە توركیا و باکوری کوردستان، دەیان هەزار كەس لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و سەدان كەسیش لەلایەن پۆلیسەوە كوژراون و برینداركراون.

هەواڵ:KNNC

 

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئامەد، ناسراو بە (ئیهاد) ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاریی لەبارەی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا و باكوری كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو ئامارانە لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردودا،27 هەزار و 984 كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكان تورکیاوە دەستگیركراون و نزیكەی پێنج هەزار و 680 كەسیش سزادراون.

لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەكەدا هاتوە: بەهۆی نەبونی ڕێكاری ئەمنی و توندوتیژی و تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە، 25 كەس كوژراون و نزیكەی 450 كەسی تریش برینداربون.

ئاماژەبەوەش كراوە، هێزە ئەمنییەكان دەستوەردانیان لە 360 خۆپیشاندان كردوە و 570 چالاكی جۆراوجۆریشیان قەدەغە كردوە..

59 جار خوێندراوەتەوە