پێكان رۆدریگۆی لە كلاسیكۆی شەممەی داهاتودا دورخستەوە

KNN : Kurdish News Network
01:41 - 23/10/2024
وەرزش
+
-

ریاڵ مەدرید پێش یاری كلاسیكۆ بە 3 رۆژ گورزێكی كاریگەری بە پێكانی رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی بەركەوت.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆدریگۆ لە یاری یانەكەی بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند دوچاری پێكان هات و بەو هۆیەشەوە بەناچاری گۆڕانكاری پێكرا.


پێكانەكەی رۆدریگۆ لە ئەژنۆی ڕاستیدایە، بڕیاریشە پشكنینی پزیشكی زیاتر بۆ گۆڵكارە بەرازیلیەكە ئەنجامبدرێت و بەتەواوەتی ئاستی پێكانەكە و ماوەی دوركەوتنەوەی دیاری بكرێت.


زۆرێك لەسەرچاوەكان كۆكن لەسەرئەوەی بەشداری نەكردنی رۆدریگۆ لە كلاسیكۆی شەممەی داهاتو لە بەرامبەر بارسێلۆنا یەكلایی بۆتەوە.


هاوکات بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئەگەر هەیە تیبۆ کۆرتوا بەهۆی پێکانی ماسولکەیی نەتوانێت لە کلاسیکۆدا ئامادەبێت.

32 جار خوێندراوەتەوە