فرانچیسكۆ تۆتی نهێنی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی
2006 لەلایەن هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە ئاشكرادەكات.
وەرزش:KNNC
پاش تێپەڕبونی 18 ساڵ بەسەر دواین نازناوی جامی
جیهانیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، فرانچیسكۆی تۆتی ئەفسانەی پێشوی یانەی رۆما نهێنی
بردنەوەی نازناوەكە دەخاتەڕوو كە خۆیشی ئەندامێكی ئاتزۆری بو لە دەستكەوتە گەورەكەدا.
تۆتی دەڵێت هۆكاری بەدەستهێنانی نازناوی ئەو مۆندیالە
گیانی بەكۆمەڵ یاریكردنی یاریزانەكان بو و هەموان بەو ئاڕاستەیەدا یاریان دەكرد.
ئەستێرەكەی پێشوی رۆما وتویەتی راستە لە هەڵبژاردەكەدا
چەندین ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێ هەبو، بەڵام ئەوەی نازناوەكەی یەكلایی كردەوە پەیڕەوكردنی
یاریكردنی بەكۆمەڵ بو.
241 جار خوێندراوەتەوە