پیپ گواردیۆلا لەدوای مانچستەرسیتی كار لەگەڵ هیچ
یانەیەكی تردا ناكات و پلانی ئەوەیە ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەك وەربگریت.
هەواڵ:KNNC
لەمیانی بەشداریكردنی لە پۆدكاستێكدا پیپ گواردیۆلا
ئاشكرایكرد لە دوای مانچستەرسیتی خۆی لە هیچ یانەیەكی تردا نابینێتەوەو ئەو یانەیە
دەبێتە كۆتا یانە كاریان لەگەڵدا بكات.گواردیۆلا ئاشكراشیكرد بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەكان
شتێكی ترەو رەنگە لەداهاتودا كار لەگەڵ هەڵبژاردەیەكدا بكات، چونكە كاركردن لەگەڵ
هەڵبژاردەكاندا ئاسانترەو پشوی زیاتری تێدایە.
راهێنەرە كەتەلۆنیەكە كە بەفەیلەسوف ناسراوە
وتویەتی دوای وازهێنانی لە پیشەی ڕاهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی یاری گۆڵف.
ناوی پیپ گواردیۆلا بە گرتنەدەستی ڕاهێنەرایەتی
هەڵبژاردەی بەرازیل دەبەستێرەوەو بەئەگەرێكی زۆرەوە دوای مانچستەرسیتی ئەو راهێنەرە
دەبێتە راهێنەری سەماكارانی سامبا.
115 جار خوێندراوەتەوە