رۆژنامەی سپۆرت ئامانجەكانی بارسێلۆنا ئاشكرادەكات

KNN : Kurdish News Network
03:18 - 27/12/2024
وەرزش
+
-

 

رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی باسی ئامانجەكانی یانەی بارسێلۆنای کردوە لە هاوینی داهاتودا و ناوی سێ یاریزانی دیاریکردوە کە دەبنە یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە.

 

وەرزش: KNNC

 

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردۆتەوە هێشتا كێشەی دارایی بەرۆكی بارسێلۆنای بەرنەداوە و ئەو یانەیە سیاسەتێكی زیرەكانی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتودا پەیڕەو دەكات.

 

سپۆرت بڵاویشیكردۆتەوە بارسێلۆنا گفتوگۆكانی پۆشینی درێسەكەی لە سەرەتای ساڵی نوێوە لەگەڵ سێ یاریزاندا دەستپێدەكات كە گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكانیان تاكو كۆتایی ئەم وەرزەیە.

 

رۆژنامە كەتەلۆنیەكە ناسنامەی ئەو سێ یاریزانەی ئاشكراكردوە كە ڕەنگە هەوارگەی یاریكردنیان لە وەرزی داهاتودا ببنە بلاوگرانا، ئەوانیش جۆشوا كیمیچ و ئەلفۆنسۆ دەیڤزی یاریزانانی بایرن میونشن و جۆناسان تاهی بەرگریكاری بایەرلیڤەركوزنە.

 

لەهەواڵی رۆژنامەكەدا هاتوە "جۆناسان تاه" بە ئەگەرێكی زۆرەوە وەرزی داهاتو لە بارسێلۆنا دەبێت، بەڵام وێستگەی نوێی یاریكردنی كیمیچ و دەیڤز دیار نییە.

272 جار خوێندراوەتەوە