تێری هێنری گومانی لە تواناكانی پیپ گواردیۆلا لا دروستبوەو دەڵێت راهێنەرە كەتەلۆنیەكە سێ هەڵەی گەورەی كردوە.
وەرزش:KNNC
لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سكای سپۆرتس تێنری هێنری ئەستێرەی پێشوی یانەی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی فەرەنسا لەبارەی ئەنجامەكانی دو مانگی رابردوی مانچستەرسیتی دەڵێت گومانی لە تواناكانی گواردیۆلا لا دروستبوە.
هێنری دەڵێت نازانێت گواردیۆلا چۆن ڕێگەی دا بە رۆشتنی ریاز محرز بۆ ئەهلی سعودی و جولیان ئەلڤارێز بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید و كۆڵ پاڵمەر بۆ چێڵسی.
دەشڵێت هەڵەیەكی تری گواردیۆلا گەڕاندنەوەی ئیلكای گۆندۆگان بو بۆ مانچستەرسیتی، چونكە ئێستا ئەو یاریزانە نەماوە كە لە وەرزێكدا 17 گۆڵ تۆماربكات.
سەرەرای تێبنیەكانیشی، بەڵام ئەستێرە فەرەنسییەکە بڕوای وایە كە مانچستەرسیتی كاتی لەبەردەستدا ماوە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان، هاوكات رایگەیاند لەگەڵ دورخستنەوەی پیپ گواردیۆلادا نییە
39 جار خوێندراوەتەوە