یۆڤانتۆس چەکێکی کاریگەری بۆ گەڕایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:02 - 07/12/2024
وەرزش
+
-

یانەی یۆڤانتۆس پێش یاریەكەی ئەمشەوی بەرامبەر بۆلۆنیا چەكێكی كاریگەری بۆ گەڕایەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

لەماوەی رابردودا و بەهۆی پێكانەوە یانەی یۆڤانتۆس تواناكانی ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری لەدەستداو بەو هۆیەوە یاریزانە سڕبییەكە نەیتوانی بەشداری لە سێ یاری خانمە پیرەكەدا بكات.

 

ڤلاهۆڤیچ بەرامبەر لیچی و میلان لەخولی ئیتاڵیا و ئەستۆن ڤێلا لەچامپیۆنس لیگ بەشداری نەكرد، یانەكەشی لەو سێ یاریەدا تەنها گۆڵێكی تۆماركرد.

 

هێرشبەرە سڕبییەكە لەراهێنانە بەكۆمەڵەكانی پێنجشەممە و هەینی یانەكەیدا بەشداری كردو بەوەش دەتوانێت لەیاریی ئەمشەوی یانەكەی بەرامبەر بۆلۆنیا بەشداری بكات.

 

گەڕانەوەی ڤلاهۆڤیچ هێزی زۆر بە پێكهاتەكەی تیاگۆ مۆتا دەبەخشێـتەوە ، بەڵام تا ئێستا هەریەكە لە ویستۆن ماكینی ئەمریكی و نیكۆ گۆنزالێسی ئەرجەنتینی و دۆگلاس لویزی بەرازیلی و نیكۆلۆ ساڤۆنای ئیتاڵی لەپێكانەكانیان چاكنەبونەتەوە.

83 جار خوێندراوەتەوە