تیۆ هێرناندێز بوە بەبژاردەیەكی نوێی ڕیاڵ مەدرید

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 21/12/2024
وەرزش
+
-

یانەی ڕیاڵ مەدرید بژاردەی خۆی بۆ هێڵی بەرگری لە یانەی ئەی سی میلان دۆزیوەتەوە كە تیۆ هێرناندێزی بەرگریكاری فەرەنسیە.

 

وەرزش:KNNC

 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی كاوت ئۆفسایدی بەریتانی، تیۆ هێرناندێز بوە بەبژاردەی دوەمی ڕیاڵ مەدرید ئەویش لە حاڵەتی شکستهێنان لە واژۆكردنی گرێبەستی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریكاری كەنەدی بایرن میونشن.

كاوت ئۆفساید بڵاویكردۆتەوە، ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی سێیەمەوە پەیوەندیان بە تیۆ هێرناندێز كردوە بۆ زانینی هەڵوێستی لە پۆشینەوەی درێسەكەیان.

 

بەرگریكارە فەرەنسیەكە پێش چونی بۆ میلان لە ساڵی 2019دا لە ڕیزەكانی ریاڵ مەدرید یاریكردو لە دوای ئەو ڕێككەوتەشەوە بوە بە ئەندامێكی سەرەكەی یانەكەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا.

 

بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە كە ڕیاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز ڕاگرتوە بەهۆكاری ئەوەی چەند یانەیەكی تر هاتونەتە سەر هێڵی بەرگریكارەكەی بایرن میونشن.

66 جار خوێندراوەتەوە