سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارای بە کەی ئێن ئێن راگەیاند،
سەرەتای هەفتەی داهاتو لیستی موچە رەوانەی بەغداد دەکرێت و بەمەش دابەشکردنی موچە
دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتو.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کەی ئێن ئێن،ى
راگەیاند، ئامادەکردنی لیستی موچە تا ئێستا کۆتایی نەهاتوە، لە ئەگەری تەواوبونیدا،
پێدەچێت رۆژى یەک شەممەی داهاتو لیستی موچە رەوانەی بەغداد بکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ناردنی لیستی
موچە و تەواوبونی وردبینی دابەشکردنی موچەى مانگى 10 دەکەوێتە لە ناوەڕاستی مانگی 11.
وتیشی: هیچ لێبڕینێک لەو پارەیەدا نابێت کە بەغداد
دەنێرێت بۆ موچەی مانگی 10و بڕەکەی زیاتر لە 997 ملیار دینارە بەبێ هەژمارکردنی هاوتاکردنی
خانەنشینانی سەربازی.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن، باسی لەوەشکرد نزیکەی
105 هەزار موچەخۆر بایۆمەتری و UPNـیان نەبو، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە کەم بوتەوە تەنها 30 هەزار موچەخۆر.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
1928 جار خوێندراوەتەوە