ناوەندەکانی توێژینەوەی نەمسا لە ئەوەی
خستوەتەڕو، لەچوارچێوەی پاراستنی ژینگەی وڵات، سەرچاوەی وزەی نوێبوەوە لە (80%)ـی کارەبا
دابین دەکەن، ئەمەش بوەتە هۆی دابەزینی رێژەی دەردانی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن.
هەواڵ: (KNNC)
سەنتەری ڤیگنەر (WEGC) بۆ کەشوهەوا
و گۆڕانی جیهانی لە زانکۆی نەمسا رایگەیاند: بەپێی راپۆرتی (WAM) لەساڵی
رابردودا نەمسا سەرکەوتو بوە لە کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی گازە گەرمەكان بەڕێژەی نزیکەی
(6.9%) کە یەکسانە بە (67.6) تۆن دوەم ئۆکسیدی کاربۆن.
لیۆنۆرا گێڤسلێر، وەزیری پاراستنی کەشوهەوای
نەمسا، رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ژینگەی وڵات و بەئامانجی كەمكردنەوەی دەردانی
گازە گەرمەكان و دوەم ئۆكسیدی كاربۆن و نەمسا پلانی تایبەتی خۆی هەیە و لەسەر ڕێگا
ڕاستەكەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە درێژخایەنەکانی پاراستنی ژینگەی وڵاتەكەی.
وەزیری پاراستنی کەشوهەوای نەمسا ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی ئەو پلانەی كە وڵاتەكەی پابەندە بەجێبەجێكردنیەوە کەمکردنەوە
و دەردانی گازە گەرم و زیانبەخشەكانە بە رێژەی لە (46% تا 48%) تا ساڵی (2030)
هەروەها زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزە نوێبوەوەكانە كە ئێستا توانیویەتی (80%)ـی كۆی
وزەی وڵاتی دابینكردوە.
بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازە گەرمەكان
و دوەم ئۆكسیدی كاربۆن، نەمسا رێوشوێنی نوێ دەگرێبەر كە گرنگترینیان كۆكردنەوەی گازە زیانبەخشەکان لە ژێر زەویدا، هەروەها زیاتر
فراوانکردنی تەکنەلۆژیای وزەی نوێبوەوەكان، نۆژەنکردنەوەی تەلار و باڵەخانە کۆنەکان و دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی مۆدێرن لەگەڵ
کەمکردنەوەی دەردانی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە ئەنجامی کەرتی گواستنەوە.
140 جار خوێندراوەتەوە