عەلی خامنەیی
دوای دەرکەوتنی قەبارەی زیانەکان، وتویەتی زیانەکان کەم نین و زۆرن وەڵامنەدانەوەمان مانای دۆڕانە و بە فەرماندەکانی راگەیاندوە ئامادەکاری بکەن بۆ هێرشێكی گەورە و فراوان بۆ سەر ئیسرائیل
هەواڵ؛ KNNC
نیۆرک تایمزی ئەمەریکی
بڵاویکردوەتەوە ئێران پلانی هێرشی داناوە و سێ بەرپرسی ئەمنی باڵا کە ئاگاداری پلانەکەن، رایانگەیاندوە ڕۆژی
دو شەممە عەلی خامنەیی دوای بینین راپۆرتی زیانەکانی هێرشەکەی سەر وڵاتەکەی بریاری
هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی داوە .
ئەو سێ بەرپرسە
باڵایە کە ویستیان بوە ناویان ئاشکرا نەکرێت بەشداری کۆبونەوەکەی رۆژی دوشەممە بون
و ئاگاداری پالانەکەن، بەبێ دیایکردنی وادەی هێرشەکە، وتویانە خامنەیی فەرمانی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی داوە کە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەرە ئەمەریکییەکە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی وردی فەرماندە باڵاکان سەبارەت
بە بڕی زیانەکان کە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و چواریان سەرباز بون، هەروەها ئەو زیانانەی بەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی
مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە دەوروبەری تاران، کەوتون ئەو بڕیارەی
داوە.
خامنەیی ڕایگەیاندوە،
کە زیانی هێرشەکانی ئیسرائیل زۆرن و قوربانییەکانی کەمنین، نابێت پشتگوێ بخرێن و وەڵامنەدانەوەیان
بە مانای قبوڵکردن و دۆڕان دێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیاکانى ئیسرائیل رایانگەیاند بو، کابینەی جەنگى ئیسرائیل، لە دوایین کۆبونەوەی خۆیدا، بریاری هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر ئیران پەسەند کردوە.
1035 جار خوێندراوەتەوە