وەزارەتی بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت: لە هەفتەی رابردودا سوپا
توانیویەتی دەست بەسەر (12) شارۆچکەی کۆماری دۆنێتسک و پارێزگای خارکۆڤدا بگرن.
هەواڵ: (KNNC)
لە بڵاوكراوەیەكدا وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: لەئەنجامی
بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئۆكرانیا لە هەفتەی رابردوا سوپا توانیویەتی دەست بەسەر شارۆچکەی
کروگلیاکۆڤکا لە پارێزگای خارکۆڤ، شارۆچکەکانی ئەلێکساندرۆپۆل و کاترینیڤکا، سێلیدۆڤۆ،
گۆرنیاک، تسوکۆرینۆ، ئیزمایلۆڤکا و لیۆنیدۆڤکای، دۆبرۆڤۆلی، یاسنایا پۆلیانا، نۆڤۆکرینکا
و شاختیرسکۆیە لە کۆماری گەلی دۆنێتسکدا بگرن.
رونیكردوەتەوە، كە سوپای روسیا زیانی زۆریان بە هێزەكانی
ئۆكرانیا گەیاندوە و لە هەفتەی ڕابردودا سیستەمی
بەرگری ئاسمانی (815) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو وڵاتەیان خستەوەتە خوارەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسیا حەوت موشەکی ئەتاکوم
و (26) موشەکی هیمارسی خستوەتە خوارەوە كە
دروستکراوی ئەمەریکا بون، هەروەها نۆ بۆمب و موشەکێکی ئێس (2000)ـی فەرەنسییان بەئامانج
گرتوە كە لەفەرەنساوە دروستكراون.
وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان (647) فڕۆکەی
جەنگی، (283) کۆپتەر، (35) هەزار و (119) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، (585) سیستەمی بەرگری
ئاسمانی، (19) هەزار و (12) تانک و زرێپۆشی شەڕکەر، هەزار و (482) موشەک و (17) هەزار و (158) تۆپخانەی مەیدانییان
تێكشكاندوە.
533 جار خوێندراوەتەوە