ترەمپ: تاکە رێگر بۆ سەرنەكەوتنم ساختەكارییە

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 01/11/2024
جیهان
+
-

کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا ئاشكاریدەكات؛ هەوڵی جۆراوجۆری دراوە بۆ ئەوەی ساختەکاری بكرێت و بەرامبەر ركابەرەكەی شكتبهێنێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بەبێ خستنە روی بەڵگە رایگەیاند: بەپێی ئەو راپرسییەی تیمەكەی ئەنجامیان داوە، دەتوانێت لە كێبڕكێكەدا بۆ بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی پێش كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتییەكان كەوتوەتەوە و توانیویەتی متمانە لای ئەمەریكییەكان دروست بكات كە شایستەی ئەو پۆستەیە.

 

دەشڵێت: تاکە رێگە کە ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا شكستی پێ بهێنن، ئەنجامدانی  ساختەكارییە، چونكە هەوڵی جۆراو جۆر دەدرێت بەو جۆرە ركابەرەكەی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

 

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جەختی كردەوە، بەهاوكاری تیمەكەی توانیویەتی متمانەی حەوت ویلایەتە سوینگەدا بەدەستبهێنێت، رۆژی هەڵبژاردنیش ئەمەریكییەكان بڕیار دەدەن و ركابەرەكەی روبەڕوی شكستێكی گەورە دەكەنەوە.

 

بەتۆمەتی دەستكاری كردنی چاوپێكەوتنەكەی، دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی تەلەفزیۆنی (CBC) ئەمەریکی تۆماركرد و ترەمپ داوای قەرەبوی (10) ملیار دۆلار دەکات و  دۆسیەکەشی لە دادگای ویلایەتی تەکساس تۆمارکراوە.

232 جار خوێندراوەتەوە