راوێژکارێکی خامنەیی رایگەیاند: ئێران توانای تەواو
و پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم و دەشڵێت: لەکاتێکی گونجاودا،
وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەنەوە.
هەواڵ:KNNC
کەمال خەرازی، راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری
باڵای ئێران رایگەیاند: ئێران توانای تەواو و پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی،
بەڵام لەسەر فەرمانی خامنەیی دروستکردنی ئەو چەکە قەدەغە کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئێران لە ئەگەری دروستبونی
مەترسی لەسەر مانەوەی قەوارەکەی، ستراتیژ و سیاسەتی ئەتۆمییەکەی دەگۆڕێت.
کەمال خەرازی باسی لەوەش کرد: ئێران توانایەکی
بەهێزی موشەکی هەیە و لە ئێستاشدا کار بۆ ئەوە دەکات کە مەودای موشەکەکانیان
زیاتر بکەن.
راوێژکارەکەی عەلی خامنەیی، جەختى کردوەتەوە
لەوەى، لە کات و ساتی گونجاودا تۆڵەی خۆیان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر خاکەکەیان دەکەنەوە.
124 جار خوێندراوەتەوە