لەئەمەریکا؛ بەهۆی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕێكارە ئەمنییەكان توندتر دەكرێنەوە

KNN : Kurdish News Network
05:00 - 02/11/2024
جیهان
+
-

بەهۆی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، ڕێكارە ئەمنیەكان لە ئەمریكا توندتر دەكرێنەوە، لەواشنتۆنی پایتەختیش ئامادەكاریی كراوە بۆ ئەگەری ڕودانی هەر ڕوداوێکی توندوتیژیی.

 

هەواڵ:KNNC

 

تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەرپرسانی واشنتۆنی پایتەخت ئامادەكارییان كردوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری ئەمنی و ئەگەری دوبارەبونەوەی هەر كردەوەیەکی توندوتیژیی، هاوشێوەی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆنگرێس ناسراو بە (کاپیتۆڵ) لە چوار ساڵی رابردو رویدا.

 

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن دەڵێن: لەچەند ڕۆژی داهاتودا، پێشبینی دۆخێكی ناهەموار و پێشبینی نەكراو دەكەن تا چەند هەفتە دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.

 

جای ئینسلی، حاكمی ویلایەتی واشنتۆن بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئەگەری ڕودانی كردەوەی نایاسایی و توندوتیژی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن، هەندێك لە ئەندامانی گاردی نیشتمانی ئامادەكراون.

 

لای خۆیشییەوە، پامیلا سمیس، فەرماندەی پۆلیسی واشنتۆن رایگەیاندووە: ڕێگە دەدرێت بەڕێكخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە، بەڵام چاوپۆشی ناكەن لە توندوتیژی.

90 جار خوێندراوەتەوە