لەگەڵ نزمبونەوەى پلەکانى گەرما و هاتنى وەرزى سەرما و زستان، جەستەى
مرۆڤ ئەو خۆراکانەى پێویست دەبێت کە بەرگریی بەرز دەکاتەوە و لە پەتا و هەڵامەت
دەیپارێزێت، پزیشکێکى پسپۆڕیش کۆمەڵێک خۆراکى خستوەتەڕو کە لە وەرزە ساردەکاندا
جەستە دەپارێزێت.
تەندروستى:KNNC
ئەو خۆراکانەى د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک دیاریکردون
ئەمانەن:
- میوە مزرەمەنیەکان وەک کیوی و هەنار و
سێو؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر
- سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا
- پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک،
نۆکاو، لۆبیا، ماش
- سیر و پیاز بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بە کاڵی یا لە
ناو خوارندا
- زەنجەبیل: گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی
قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش، دەکرێت رۆژانە
چای زەنجەبیل یان گیراوەی لیمو و زەنجەبیل و هەنگوین بخورێتەوە .
- خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبون،
رازیانە ، گوڵەمێخەک، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی رەش بە
تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە .
- ماسی سەلەمۆن و تونە و هەمو جۆرە ماسییەکانی
تر بە برژاوی
-سنگی مریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی
سوری بێ چەوری
- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و
برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆوی چیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی
- چەرەسات وەک گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ
-خواردنی بڕی پێویست
لە ماددە ریشاڵییەکان لەڕێگای خواردنی سەوزە و میوە رۆژانە دوو بۆ سێ جار
- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو رۆژانە لە
نێوان ژەمەکان لانیکەم زیاتر لە شەش پەرداخ رۆژانە
204 جار خوێندراوەتەوە