دو حاڵەتی نوێی پەتای مەیمون لە
بەریتانیا تۆماركراو دەسەڵاتی تەندروستی ئەو وڵاتەش هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دڵنیا
دەكاتەوە ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی نەخۆشیەكە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا
رایگەیاند: لە دو حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون دڵنیا بونەوە، كە جۆرێكی نوێی
ڤایرۆسەكەیە و بە (ئیمپۆکس – گروپی بی) ناسراوە، بەوەش ژمارەی توشبون بەنەخۆشییەكە
لەسەرتاسەری وڵات بۆ سێ كەس بەرزبوەتەوە.
رونیانكردوەتەوە، دو حاڵەتە نوێكە لەناو
خێزانێکدا تۆمارکراون، دوای ئەوەی یەکێک لە ئەندامەکانی گەشتی چەند وڵاتێکی ئەفریقای
کردوە کە توشی ڤایرۆسی نەخۆشییەكە بوە.
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئامژاەی
بۆ ئەوەشكردوە، ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی دیکەی پشتڕاستکراوەی
نەخۆشییەكە.
لای خۆیەوە دکتۆر جۆناس بەرناز، توێژەر
لە پەیمانگای پیربرایت رایگەیاند: بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان كە لەسەر دو تووشبوە نوێكە نوسراوە، جەخت لە دەرکەوتنی حاڵەتی
زیاتر دەكاتەوە، چونکە ئەو دو حاڵەتە نوێكەی ئاوڵەی مەیمون ئاماژەن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە
بۆ دەرەوەی ئەفریقا.
پەتای ئاوڵەی مەیمون لەئەوروپا بەگشتی
و بەتایبەتی سەرەتا لە سوید و دواتر لە ئەڵمانیا، دوای پشكین و لێكۆڵینەوە،
دەركەوت كە توشوبەكان گەشتیان بۆ کیشوەری ئەفریقا كردوە و توشی ئەو جۆرە نوێیەی
نەخۆشیەكە بون، رێکخراوی تەندروستی جیهانی
رونیكردوەتەوە، نەخۆشییەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنی جەستەییەوە بەگشتی و بەتایبەتی لە روی
سێکسییەوە، دەگوازرێتەوە ئەمە بێجگە لە دەست لێدان بە شتە پیسبوەکان.
111 جار خوێندراوەتەوە