ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی قەزای شارەزور توشی پەتای سكچون و رشانەوە بون كە گومان دەكرێت هۆكارەكەی پیسبونی سەرچاوەی ئاوی قەزاكەبێت و بڕیاریشە سبەینێ لیژنەیەكی تایبەت لە سلێمانییەوە نمونەی ئاوی قەزاكە ببەن بۆ
پشكنین.
هەواڵ: (KNNC)
کەمال ئەحمەد، لەڕاگەیاندنی
نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ بڵاویكردەوە: بەپێی ئامارەكانی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف
بەگ لە قەزای شارەزور، ژمارەیەك لە دانیشتوانی قەزاكە بەتەمەنە جیاوازەكان بەگشتی
و بەتایبەتی منداڵان، توشی پەتای سكچون و رشانەوە بون.
وتیشی: تەنها ئەمڕۆ چوارشەممە لە
كاتژمێر (12:00)ـی نێوەڕۆوە تا ئەم كاتە زیاتر لە (200) نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید
رەئوف بەگیان لە قەزای شارەزور كردوە.
کەمال ئەحمەد، لەڕاگەیاندنی
نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای شارەزور
بەدواداچونیان بۆ هۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە كردوە كە گومان دەكرێت سەرچاوی
ئاوی قەزای شارەزور پیس بوبێت، بۆیە دوای ئاگادار كردنەوەی هۆبەی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیار وایە سبەینێ لیژنەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی سەرچاوی ئاوی قەزاكە سەردانی شوێنەكە بكەن.
لەكاتی توشبون بە پەتای سكچون و
رشانەوە پێویستە هاوڵاتیان ئەم رێوشوێنانە بگرنەبەر؛
1 - پێش بەكارهێنانی پێویستە ئاو بكوڵێنرێت پاشان بۆ خواردنەوە
و چێشتلێنان بەكاربهێندرێت.
2 - سەوزە و
میوەكان لەناو خوێ یان سركە دابنرێن، دواتر زۆر بەباشی بشۆردرێنەوە ئینجا بخورێن.
3 – دڵنیابون
پاك و خاوێنی سەرچاوەی ئەو خۆراكەكان.
4 - دوركەوتنەوە لەهەمو سەوزە نەكوڵاوەكان یان
مامەڵەكردن لەگەڵ خواردنە نەشۆردراوەكان.
5 – دەستشوشتن،
یەكێكە لەو خاڵانەی هەمیشە رێنماییە تەندروستییەكان جەختی لێدەكەنەوە بەتایبەتی دوای
بەكارهێنانی توالێت و پێش نان خواردن.
148 جار خوێندراوەتەوە