نرخی زێڕ زیاتر دابەزی و ئۆنسەیەک بە 2669 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 11/11/2024
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ دابەزینێکی دیکەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2669 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئابوری:KNNC

 

بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.5% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەک بە 2669.22 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕ لە ئەمریکا بەڕێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 2675 دۆلار.

 

نرخی یەک ئۆنسە زیوی سپۆت بەڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 31.17 دۆلار، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 971.11 دۆلار، پالادیۆمیش بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەوە و گەیشتە 993.74 دۆلار.

104 جار خوێندراوەتەوە