راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی
عێراق رایگەیاندوە، موچەی پێنج هەزار و 200 کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە
کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە.
هەواڵ:KNNC
سەنا موسەوی، ڕاوێژکاری
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە: موچەی پێنج
هەزار و 200 کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی راگیراوە بەهۆی ئەوەی ناویان لە
دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەبوە و تۆمارکراون.
وتیشی: لە هەردو کەرتی
حکومی و تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە و پێویستە هۆشیاری و ڕێنمایی زیاتر بە
کرێکارانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆیان
تۆماربکەن.
باسیشی لە گرنگی یاسای
تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کرد و وتی: تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی موچەیەکى
هەمیشەیى نیە بەڵکو هاوکارییە، ئەگەر گەنجێک کاری بۆ بدۆزرێتەوە و ڕەتیبکاتەوە،
موچەی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتییەکەی دەبڕدرێت.
1539 جار خوێندراوەتەوە