بەرگری روسیا دەڵێت: لە پێشڕەوییەكانیان
بەردەوامن و زیانی گەورەیان بە توانا مادیی و مرۆییەكانی ئۆكرانیا گەیاندوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە؛ لە
(24) کاتژمێری رابردودا سوپای وڵاتەكەی توانیویەتی زیانێكی گەورەی مادیی و مرۆیی
بەهێزەكانی دوژمن بگەیەنێت، دوێنێ لە ناوچەی کورسک زیاتر لە (300) سەربازی ئۆکراینیان لەناوبردوە بەمەش تەواوی ژمارەی
کوژراوانی هێزەکانی کیێڤ لەوناوچە گەیشتە (31) هەزار و (700) کەس، هەروەها دەستبەسەراگرتنی
سەدان لە تانک و زرێپۆش و چەکی دیكە كەلەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بەهاوكاری بۆ ئەو
وڵاتەیان ناردوە.
رونیكردوەتەوە، هێزەکانی سوپای روسیا
توانیویانە بەرپەرچی حەوت هێرش بدەنە كە لەلایەن چەكدارانی ئۆكرانیاوە كرابونە سەر ژمارەیەك لە شار و شارۆژكەكانی ئەو
وڵاتەوە، هەروەها هێزەکانی باکوریش بەردەوامن
لە نەهێشتنی پاشماوەی سوپای ئۆکرانیا لە گوندە سنورییە توندڕەوەکان.
وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەشکرد،
لە (24) كاتژمێری رابرودا زیانی گەورە بەرهێزەكانی کیێڤ لە ناوخۆی ئۆکرانیا كەوتوە
لە گیان لەدەستدانی (31) هەزار و (700) كوژراو، (200) تانك، سەدان زرێپۆش، خاپوركردنی تۆپخانە، لەناوبردنی موشەک هەڵگر و سیستەمی
بەرگری ئاسمانی و (62) وێستگەی جەنگی ئەلیکترۆنی هەروەها تێكدانی (17) وێستگەی ڕادار
پێكهاتوە.
280 جار خوێندراوەتەوە