نەتەنیاهۆ بۆ ئێران: بیر لە هێرشكردن بكەنەوە ئابوریتان لەناودەبەم

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 12/11/2024
جیهان
+
-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێك ئاڕاستەی گەلانی ئێران دەكات و دەڵێت: دەسەڵاتدارنی ئێران لە خەڵكی ئێران دەترسێت و هەڕەشەی لەناوبردنی ئابوری ئەو وڵاتەش دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێكی وەرگیڕرداو بۆ زمانی فارسی بڵاوكردوەتەوە كە تیادا دەڵێت: ئەوەی كە رژێمی خامنەیی لە ئیسرائیل زیاتر لێی دەترسێت، خەڵكی ئێرانە،

 

لەپەیامەكەیدا، نەتانیاهۆ داوا لە خەڵكی ئێران دەكات كە هیوا لەدەست نەدەن.

 

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكە هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكاتەوە كە ئەگەر هێرش بكەنە سەر خاك و دامەزراوەی ئیسرائیل، ئابوری ئێران لەناودەبەین.

1255 جار خوێندراوەتەوە