کامالا هاریس 20 ملیۆن دۆلار قەرزارە

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 18/11/2024
جیهان
+
-

هاریس-ی کاندیدی دەرنەچوی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوای (15) هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردن و خەرجكردنی (100) ملیۆن دۆلاری هەفتانە، لە ئێستادا (20) ملیۆن دۆلار قەرزارە.

 

هەواڵ: KNNC

 

رۆژنامەی دەیلی ئەمەریكی، ئاشکرایکرد، کامالا هاریس، خانمە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە  یەكگرتوەكانی ئەمەریکا، و شكستهێنانی بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە ئێستادا (20) ملیۆن دۆلار قەرزارە و لەڕێگەی ئیمەیڵەکانییەوە داوای پارە لە لایەنگرەكانی دەکات.

 

رونیكردوەتەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كامالا هاریس، هەفتانە بڕی (100) ملیۆن دۆلاری خەرجکردوە، بۆیە ئێستا (20) ملیۆن دۆلار قەرزارە و داوا لە لایەنگرەكانی دەكات هاوكاری بكەن.

 

رۆژنامەی دەیلی ئەمەریكی، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خەرجكردنی دەیان ملیۆن دۆلاری لە گەشتكردن و كەیفخۆشی و كڕینی خواردن و ساردەمەنیی خۆی خەرجكردوە، بەرپرسی دارایی دیموکراتەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی لیستەکەی هاریس كردوە.

153 جار خوێندراوەتەوە