وەک پێشتر باسى لێوەکرد، سەرۆکى ئەمەریکا
بڕیارى دەرکردنى هاوڕەگەزخوازان و رەگەزگۆڕاوەکانى ناو سوپاى ئەمەریکاى خستە بوارى
جێبەجێکردنەوە و بەپێی بڕیارەکە لەمەودوا هیچ کەسێک رێگەى پێنادرێت نەشتەرگەریی
گۆڕینى رەگەز بگات یاخود خۆى وەک رەگەزى بەرامبەر بناسێنێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئەو بڕیارەى دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکى
ئەمەریکا و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان دەریکردوە دەڵێت: سوپاى ئەمەریکا وەک بەهێزترین سوپاى جیهان ئەرکى
پاراستنى تاکى ئەمەریکى و وڵاتەکەیە و
ئەمەش پێویستى بە تاکى بەهێز و کاریگەر هەیە و نابێت رێگە بدرێت بەهۆى کۆمەڵێک
ئەجێنداى سیاسی و تایبەتەوە مەرجەکان بۆ سەرباز شل بکرێتەوە و کاریگەریی لەسەر
یەکگرتویی یەکەکان دروست بکات.
بەپێی بڕیارەکە کە کۆشکى سپى بڵاویکردوەتەوە
هاتوە کگە ؛"لەم دواییانەدا هێزە چەکدارەکانمان تێکەڵى چەند ئەجێندایەکى
رەگەزى کراون و بەشێک لە سەربازەکان لە حاڵەتى بونى کێشەى دەرونى و کاتێکى
زیاتریان بۆ چارەسەر پێدەدرێت و بەشێکیان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانەکان
هەیە کە ئەمەش لەگەڵ چالاکى و ئەرکەکانیان ناگونجێت".
جەخت کراوەتەوە کە گۆڕینى رەگەز پیاو بۆ ژن و
هەبونى رەگەزە ساختە ناتوانێت ستانداردەکانى ئەرکى سەربازیی جێبەجێ بکات و دەبێت
سەرباز پابەند بێت بە ژیانێکى رێزدار و راستگۆ و لەبەر شکۆى وڵاتەکەمان دەبێت ئەو
کەسانەى وەک سەرباز خزمەت دەکەن لەروى دەرونى و جەستەییەوە شیاو بن و دوربن لە
چارەسەرە دەرونى و جەستەییەکان.
هەر بۆیە بڕیاردراوە کە لەمەودوا رێگە نادرێت
بە نەشتەرگەریی گۆڕینى رەگەزى و ئەو کەسانەش توشى ناڕێکى رەگەزى بون لەناو سوپاى
ئەمەریکا رەت دەکرێنەوە و فەرمانیش کراوە لەماوەى 60 رۆژدا وەزارەتى بەرگرى
ئەمەریکا کار لەسەر رێکخستنەوەى ستاندارتە پزیشکییەکان بکات بۆ وەرگرتن و دانان و
مانەوەى سەرباز لە سوپاى وڵاتەکە.
جەختیش کراوەتەوە کە وەزارەتى بەرگرى
ئەمەریکا بە هەمو جۆێک دەبێت ناوهێنانە جیاوازەکان بۆ ناساندى رەگەزى رابگرێت و
تەنها نێر و مێ بەکاربێت و لەناو سوپاشدا رێگە بە پیاوان نادرێت دەستشۆرى ژنان
بکاربهێنن و رێگەش نادات ژنان دەستشۆر و کەلوپەلە تایبەتەکانیان لەگەڵ سەربازى
پیاوەکان بەش بکەن.
401 جار خوێندراوەتەوە