کاتێکدا کە هەوڵی دابەزینی کێشت دەدەیت ئاساییە
کە نان بخۆیت واتا خواردنی نان نابێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام ئاگاداربە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو،
واتا گەر بڕێکی زۆر نان بخۆیت بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی قەڵەویت.
تەندروستی:KNNC
هەمو جۆرەکانی نان خۆراکی پرۆسێس کراون، ڕیشاڵی
ناویان هەمان ڕیشاڵی سروشتی لە سەوزە و میوەدا نییە، نان ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدرات
و کالۆری تێدایە و ڕێژەیەکی کەمی ماددە خۆراکیەکانی وەکو ڕیشاڵ و چەوری و پرۆتینی
تێدایە، بەبەراورد لەگەڵ خۆراکەکانی تری وەک سەوزە و میوە، بەڵام چەند جۆرێک لە
نان بڕێکی زیاتر لە ڕیشاڵ و ڤیتامینە پێویستەکانیان تێدایە.
سودەکانی خواردنی نان
نان یەکێکە لە خواردنە گونجاوەکان و بە ئاسانی
دەستدەکەوێت، بە تام و بەسود و بژاردەیەکی تێرکەری باش بۆ نانی بەیانی، نیوەڕۆ، یان
ئێوارە دابین دەکات، جگە لەوەش خواردنی نان ئاستی سیرۆتۆنین لە مێشکدا بەرز دەکاتەوە
کە ماددەیەکی کیمیاییە و یارمەتیدەرە بۆ، (زیادکردنی هەستی تێربون، باشکردنی باری دەرونی)، هەروەها، ستیرۆنین
رێگری دەکان لە خواردنی کالۆری و خۆراکی زیاتر، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی بکرێت
خواردنی نان بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەکات.
پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی نان بخەیتە ناو خۆراکی ڕۆژانەتەوە
بۆ دابەزاندنی کێش؛
نان خراپ نییە بۆ دابەزاندنی کێش، تەنها پێویستە
وریا بیت لەکاتی هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی نان بەپێی پێکهاتەکانی و تێکەڵکردنی لەگەڵ
خۆراکە گونجاوەکان بۆ ئەوەی ببێتە بژاردەیەکی تەندروست لە گەشتەکەتدا بۆ دابەزاندنی
کێشت، بەم شێوەیە:
1-ئەو نانە هەڵبژێرە کە رێژەی ریشاڵی زۆرە
2-کەمکردنەوەی رێژەی شکر
3-نانی دانەوێڵەیی تەواو هەڵبژێرە لە بری نانی سپی
4-بەدوای پێکهاتە تەندروستەکان بگەڕێ لە نان
5-نان لەگەڵ خواردنە گونجاوەکان بخۆ، وەک: (مریشک،گۆشت،هێلکە،ئەڤۆکادۆ،کەرەی بادەم،كـهرهی فستق،ماسی، زەیتی زەیتون،رۆنی گوێزی هیندی).
نانی
سپی بەرێژەیەکی زۆر پرۆسێس کراوە و زۆرجار بڕێکی بەرچاو شەکری زیادکراوی تێدایە،
ڕێژەی گلایسیمیکی بەرزە و لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، توێژینەوەیەک
لەسەر نۆ هەزار و 267 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە، خواردنی(120 گرام) نانی سپی لە ڕۆژێکدا پەیوەندی
بە زیادبونی کێش و قەڵەوی بە ڕێژەی لەسەدا 40 هەیە،توێژەران بۆیان
دەرکەوتووە خواردنی پاڵاوتە و پرۆسێس کراو زیاتر وەک نانی سپی و برنجی سپی، لە
ئەنجامدا چەوری ورگ زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی کێشت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بێت، پێویستە
دوور بکەویتەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنی نانی سپی.
سەرچاوە/
سایتی زانیاری
411 جار خوێندراوەتەوە