توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە، كۆبونەوەی چەوری لە ناوچەی
سك (ورگ) و کێشی زیادە زیاتر مەترسی لەسەر پیاوان دروست دەكات.
تەندروستی: (KNNC)
گۆڤاری پزیشکی بەریتانی (BMJ) بڵاویكردوەتەوە؛ زانایانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن توێژینەوەیەكی
نوێیان لەسەر چەوری ورگ و كێشی زیادە ئەنجامداوە و گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە ئەو
پیاوانەی كێشی زیاد بە گشتی و بەتایبەتی ورگیان هەیە، بەراود بە خانمان نزیکەی (10) ساڵ زوتر بەدەست دابەزینی ئاستی توانای مێشكیانەوە
دەناڵێنن.
ئەوەیخستوەتەڕو، لە توێژینەوەكەدا (34) هەزار کەسی پێگەیشتو
كە تەمەنیان لەنێوان (45 بۆ 82) ساڵ دەبێت بەشدرایان لە توێژینەوەكەدا كردوە كە بەدەست
قەڵەوی و بەرزی پەستانی خوێن و شەکرەی جۆری دوەمەوە دەناڵێنن، کە هەمو ئەمانە هۆکارن
بۆ زوتر دەركەوتنی نەخۆشی بیرچونەوە.
پسپۆڕان و توێژەرانی بەریتانی قەبارە و کێشی مێشکی بەشداربوانیان
پێوانە کردوە، هەروەها قورسایی چەوری ناوچەی سك (ورگ)ـیان كێشاوە كە کاریگەری لەسەر
نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و تێکچونی دەمارەکانی مێشک هەیە، دەبێتە هۆی خەمۆکی.
گۆڤاری پزیشکی بەریتانی (BMJ) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دەرەنجامەکانی توێژینەوەكە دەریانخستوە،
ئەو پیاوانەی بەدەست قورسی كێش بەگشتی و بەتایبەتی هەبونی چەوری ورگەوە دەناڵێنن، تەمەنیان
لەنێوان (55 بۆ 74) ساڵیدا، هەست بە بچوكبونەوەی قەبارەی مێشک و كەبونەوەی چالاكییەكان
و کارکردنی رۆژانەیان دەکەن، بەڵام ئەو خانمانەی بەدست کێشی زیادەوە دەناڵێنن لەنێوان
تەمەنی (65 بۆ 74) هەست بە بچوكبونەوەی قەبارەی مێشك و كەمبونەوەی چالاكی رۆژانەیان
دەكەن.
228 جار خوێندراوەتەوە