نەخۆشى بەرگرى ئەنسۆلین مەترسیی توشبون بە
شەکرە زیاد دەکات، بەڵام رێگاچارە هەیە بۆ خۆپارێزیی و بەمەش خۆت لە توشبون بە چەند
نەخۆشییەکى درێژخایەن دەپارێزیت.
تەندروستى:KNNC
بەرگری لەش
بەرامبەر ئەنسۆلین حاڵەتێکە کە خانەکانی لەش بەرگری دەکەن دژ بە کاریگەرییەکانی
هۆڕمۆنی ئەنسۆلین کە لە پەنکریاسدا دەردەدرێت، کە وەکو کلیلی گواستنەوەی گلۆکۆز لە خوێنەوە بۆخانەکانی بەرهەمهێنانی وزە کاردەکات، بەڵام هەندێک جار ئەم کردەی قوفڵ و کلیلە کار ناکات و
دەبێتە هۆی کۆبونەوەی گلوکۆز لە خوێندا تەنانەت پاش ئەوەی پەنکریاس بڕێکی زیاتری
ئەنسولۆینەکەش دەردەدات، هۆکاری ئەم لەکارکەوتنە و بەرگەییەی خانەکان دژ بە
ئەنسۆلین تاکو ئێستاش ناڕونە.
پێگەى (ئیتینگ وێڵ) رێنمایی بەشێک لە پسپۆڕانى
بڵاوکردوەتەوە بۆ پارێزگاریی لە نەخۆشى بەرگرى ئەنسۆلین و دەڵێن: خواردنى سەوزەوات
و ریشاڵەکانى وەک فاسۆڵیا و نیسک و چەرەساتەکان باشترین رێگان تا هاوکارى جەستەت
بکەن ئەنسۆلین بەکاربهێنێت.
کەمکردنەوەى چەورییە تێرەکان:
لۆرین بلونکێت، پسپۆڕى خۆراکى دەڵێت: “چەوری زیادەی خۆراک بەتایبەت چەوری تێر
دەشکێت بۆ ترشە چەوریەکان و لە ماسولکەکان و جگەردا کۆدەبێتەوە ئەم ترشە چەوریانە
بەیەکەوە دەلکێن و دیواری خانەکان بەهێزتر دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین”.
گۆشتى سور و پرۆسێس کراو، بەرهەمە سپیاییەکان و
شیرینی و نان و خواردنە سورەوەکراوەکان نمونەى چەورى تێرن، پێویست ناکات بەیەکجارى
وازیان لێبهێنیت، بەڵام خواردنیان کەم بکەرەوە.
وەرزش کردن
کاتێک وەرزش دەکەیت، ماسولکەکانت گلوکۆز هەڵدەمژن
و لە خوێنتدا دەریدەهێنن، جا ئەنسۆلین بەردەست بێت یان نا، سەرەڕای ئەوەش، وەرزشکردن
خانەکانی ماسولکەکانت زیاتر هەستیار دەکات بە ئەنسۆلین، ئەمەش یارمەتیت دەدات بە
گشتی شانەکانی ماسولکەیی زیاتر دروست بکەیت.
خەوى رێک و پێک
ئەنجامى توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە
خەوتن بۆ کەمتر لە حەوت کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا پەیوەندى بە بەرگرى ئەنسۆلینەوە
هەیە، بۆیە ئەو کەسانەى کێشەى بەرگرى ئەنسۆلینیان هەیە دەبێت بۆئەوەى توشى نەخۆشى
شەکرە نەبن خەوێکى رێک و پێکیان هەبێت.
دودڵى و قەلەقى
دودڵى و خەمبارى دەکرێت کێشەى بەرگرى ئەنسۆلین
زیاتر بکات، چونکە دودڵى هانى جەستە دەدات بڕێکى زۆرتر لە هۆرمۆنى کۆرتیزۆل
دەربدات ئەمەش وادەکات گۆڕانى خواردنەکان بۆ گلوکۆز دو هێندە ببێت.
دابەزاندنى کێش
ئەگەر کێشەى زیادەى کێش و قەڵەویت هەیە، ئەوا لەدەستدانى
کێشت ئەگەر زۆریش نەبێت هاوکارت دەبێت لە کێشەى بەرگرى ئەنسۆلین و توشبونت بە
نەخۆشى شەکرە لە جۆرى دو کەم دەکاتەوە.
کەمکردنەوەى کێش یەکێکە لە کاریگەرترین رێگاکان
بۆ رێگری لە توشبونت بە نەخۆشى شەکرە و ئەوکەسانەى کێشیان کەم دەکەنەوە 58% ئەگەرى
توشبونیان بە شەکرە کەم دەبێتەوە.
158 جار خوێندراوەتەوە