بۆ یەکەمجار لە مێژوى دراوەکەدا، بیتکۆین زیاتر
لە 100 هەزار دۆلارى تێپەڕاند ئەمەش دواى سەرکەوتنەکەى دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕێ
دەکرێت ژینگەیەکى گونجاو بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان فەراهەم بکات.
ئابورى:KNNC
بەیانى ئەمڕۆ
پێنجشەممە، بەهاى دراوى ئەلیکترۆنى بیتکۆین 100 هەزار دۆلارى تێپەڕاند و گەیشتە (103,194.30) دۆلار و هەر ئەمساڵ
بەهاى ئەو دراوە دو هێندە بەرزبوەتەوە و دواى سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپیش لە هەڵبژاردنى
سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەهاکەى 45% زیادیکردوە.
ئاماژەکان ئەوە
دەردەخەن کە ئەم دراوە بۆ بەرزبونەوەى زیاتر دەڕوات بۆ چوارەم هەفتە لەسەریەک و
چاوەڕێش دەکرێت بگاتە باشترین ئاستى لە مانگى شوباتى رابردوەوە.
تەنها لەمساڵدا و
بەپێی زانیارییەکانى ئاژانسى رۆیتەرز، بەهاى دراوى بیتکۆینى ئەلیکترۆنى تەنها
لەمساڵدا 130% بەرزبوەتەوە.
253 جار خوێندراوەتەوە