هەسەدە
رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردو لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکان و تورکیا
و گروپە هاوپەیمانەکانی، نزیکەی 60 چەکدار کوژراون و بریندار بون، بۆردومان و
تۆپبارانی تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بۆسەر کانتۆنی کۆبانێ و جەزیرە و
مەنبج بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکان لە
بەرەکانی باشور و رۆژهەڵاتی مەنبج راگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و تێێدا هاتوە، لە رۆژی
هەینییەوە شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانی نزیک لە تورکیا لەبەرەکانی
باشوری مەنبج هەیە، بەوهۆیەوە 23 چەکداری سەر بەو گروپانە کوژراون و 36 کەسی دیکەش
بریندار بون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، سەڕەڕای توندی
شەڕەکە و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەڕڤانان بەرخۆدانی مێژوییان لەدژی
چەکداران ئەنجامدا و لە ماوەی دو ڕۆژدا، سێ شەرڤان شەهید بون.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوای
کوردستان، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندکانی سەپەت
و گری بەرکەلی لە باشوری کۆبانێ و دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومانکرد
و چەندین گوندیش لە کانتونی مەنبج و جزیرە بە چری تۆپبارانکرد.
203 جار خوێندراوەتەوە