نێچیرڤان بارزانی و سودانی: باشترین رێگە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان پابەندبونە بە دەستور

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 13/01/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبونەوە، بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە جەختیان لە پابەند بون بە دەستور هەماهەنگی نێوان هەردولا کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە پێشهات و روداوەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتیمانی و هەرێمی کردوە، هەروەها باس لە پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی سەرکەوتویی بەرنامەی حکومەتەکەی کردوە، بەشیوەیەک کە دڵنیابن لە جێبەجێکردنی خواستەکانی هاوڵاتییان لەسەرتاسەری وڵات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژوەندی هاوڵاتییان کراوە و باشترین رێگەش پابەندبونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵە بەپێی بنەماکانی دەستور و جێبەجێکردنی ئەوەی لەیاسای بودجەی گشتیدا پەسەندکراوە.

 

هەربەپێی راگەیەنراوەکە، هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی هاودەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلی عێراق بەدیبهێنێت و ئامانجی بەرقەرارکردنی ئەمنیەت بەرز بکاتەوە.

107 جار خوێندراوەتەوە