هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە: ئامادەم بەرپرسیارێتی خۆم جێبەجێ بکەم

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 13/01/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە دەستپێشخەریەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە گرنگ و یەکلاکەرەوە ناو دەبات و دەشڵێت، ئامادەم بۆ ئاشتیەکی شکۆمەند، بەرپرسیارێتی خۆم جێبەجێ بکەم.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراسی گەلان(هەدەپە) لە زیندانی قەندیرەی کۆجالی پاش سەردانەکەی شاندی دەمپارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، هەلومەرجی خەبات بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، برەخسێنرێت تا ڕۆڵی خۆی باشتر بگێڕێت بۆ پرۆسەى ئاشتى.

 

وتیشی، هەوڵەکانی ئۆجەلان بە گرنگ و یەکلاکەرەوە دەزانێت.

 

یوکسەکداغ پشتیوانى بۆ هەوڵەکانى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا دوپاتکردوەتەوە راشیگەیاندوە، ئامادەم بۆ ئاشتیەکی شکۆمەند و چارەسەرێکی دیموکراتی بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. 

 

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، گرنگى پێدانى لایەنە سیاسییەکانى تورکیا بە پرۆسەکە، دەبێتە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە و هیواشی خواست هەموان پێشوازی لە پرۆسەى ئاشتى بکەن.

77 جار خوێندراوەتەوە