لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کۆیە، دوو
کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بون.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە کۆیە رایگەیاند، روداوەکە لە نزیک گوندی داوداوا
لە دەشتی کۆیە رویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش
بریندار بون.
هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بە کەی ئێن ئێنی
راگەیاند، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 48 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان ژنە و تەمەنی 70 ساڵە.
وتیشی: لە روداوەکەدا چوار کەس بریندار بون، سێ لە بریندارەکان باری تەندروستییان
جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، بریندارەکەی دیکەش باری تەندروستی
ناجێگیرە.
بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، ئەو کەسانەی لەم روداوەدا بونە قوربانی،
سەرجەمیان خەڵکی دەشتی کۆیە و گوندەکانی سەر بە ناحیەی ئاشتین.
کۆیە- دەریا ئەحمەد
68 جار خوێندراوەتەوە