لەناو کارگەی شیش لە گوندی قوچەبلباسی سنوری پارێزگای هەولێر، گولــلە هاوەنێک تەقیوەتەوە و دوو کەسیش برینداربون.
هەواڵ:KNNC
شایەتحاڵێک لە نێو کارگەکە بە پەیامنێری KNN ى راگەیاند، کارگەکە شوێنی تواندنەوەی ئاسنی تێدایە، لەکاتی تواندنەوەی، گولــلە هاوەنێک تەقیوەتەوە.
وتیشی: بەهۆی روداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە بەرەچەڵەک ئێرانییە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، لە روداوەکەدا دوو کەسی دیکە برینداربون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەولێر/ پاشا سەنگەر
73 جار خوێندراوەتەوە