دوای روخانی
رژێمی بەشار ئەسەد، لە سێ رۆژی رابردودا نزیكەی چوار هەزار هاوڵاتی ئێرانی خاكی
سوریایان بەجێهێشتوە.
هەواڵ:
(KNNC)
فاتیمە
موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە تاران بەمیدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند: لە سێ
رۆژی رابردودا و دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، نزیكەی چوار چوار هەزار
هاوڵاتی ئێرانی خاكی ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە و گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.
وتیشی:
لەڕیگەی هێڵی ئاسمانی ماهانی ئێرانەوە و بە (10) گەشتی ئاسمانی هاوڵاتیان گەڕانەوە.
كۆماری ئیلامی
ئێران و روسیا، گرنگترین دو وڵاتی هاوپەیمانی سەربازی بۆ بەشار ئەسەد ئەژمار
دەكران كە لە دو دەیەی رابردودا پشتیوانی
مانەوەی رژێمی سوریایان دەكرد، بەڵام لەچەند رۆژی رابردودا و لەكاتی هێرشەكانی
هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بێ دەنگیان هەڵبژارد، بەوەش كۆتایی بە (50) ساڵەی
دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە هێنرا.
483 جار خوێندراوەتەوە