نرخی زێڕ لە بازاڕە داراییەکانی جیهان بەرزبونەوەی
تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە 2616 دۆلارە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی
کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی جیهان، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.1%
بەرزبوەوە و گەیشتە 2616.13 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هاوکات، نرخی زێڕی ئەمەریکا بە 2629.80 دۆلار،
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر
هەنگاوەکانی بانکی فیدراڵییە بۆ دابەزاندنی رێژەی سود لە ساڵی 2025ـدا، چونکە
کاریگەری دەبێت لە دابەزاندنی نرخی زێڕ.
زێڕ لە ساڵی
2024ـدا بە نزیکەیی 27% بەرزبووەتەوە و ئەوەش بەرزترین
ئاستە لەدوای ساڵی 2010ـەوە کانزا زەردەکە تۆماریکردوە، هۆکارەکەشی گرژییە
جیۆپۆلەتیکییەکان و سوککردنی سیاسەتی دراو لەلایەن بانکە گەورەکانەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکە، نرخی زیو لە مامەڵەکانی
سپۆتدا بەڕێژەی 0.1% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 29.68 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و پالادیۆمیش
بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 934.51 دۆلار.
171 جار خوێندراوەتەوە