عێراق؛ بەرهەمی تەماتە دەگاتە ئاستی خۆبژێوی

KNN : Kurdish News Network
07:07 - 24/12/2024
ئابوری
+
-

كشتوكاڵی بەسرە ئاشكرایدەكات، بەرهەمهێنانی تەماتە بۆ ئەمساڵ دەگاتە ئاستی خۆبژێوی كە چاوەڕوان دەكرێت بڕەكەی بگات بە (700) هەزار تۆن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

هادی حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی بەسرە رایگەیاند: بەهۆی گرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆ و كەمكردنەوەی هاوردەكراوەكان و بەبەكارهێنانی تەكنیكی سەردەم و سیستەمی ئاودێری دڵۆپە، چاوەڕێ دەكرێت لە وەرزی پێگەیشتنی ئەم وەرزەی تەماتە بەرهەمەكەی بگاتە ئاستی خۆبژێوی و بازاڕەكانی سەرتاسەری وڵات پڕبكاتەوە.

 

 

وتیشی: ئەو روبەرە زەویانەی لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵیدا بە تەماتە چێنراون زیاتر لە (21) هەزار دۆنمە و دەكەونە قەزای زوبەیر و سەفوان لە پارێزگای بەسرە.

 

 

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی بەسرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژاوەڕوان دەكرێت لەم وەزری پێگەیشتنی تەماتەدا بڕی تەماتەی بەهەمهێنراو بگاتە (700) هەزار تۆن كە ئەوەش بەشی خواستی بازاڕی پارێزگاكانی عێراق دەكات و هاوكات دەتوانرێت بەنرخێكی گونجاو بەبەكاربەر بفرۆشرێت.

109 جار خوێندراوەتەوە