سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هۆشداری دایە بزوتنەوەی حەمماس و رایگەیاند، پێش ئەوەی
دەستبەکاربێت دیلەکانی غەززە ئازاد بکەن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە
لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باشترە بزوتنەوەی حەمماس زو دەستبکات بە
ئازادکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان کە لە غەززە دەستبەسەری کردون.
پێشتریش ترەمپ لە پلاتفۆرمەکانی خۆیەوە
نوسیبوی، (20/1/2025) ئەو بەروارەیە کە بەشانازییەوە وەک سەرۆکی ئەمەریکا
دەستبەکاردەبێت، بۆیە ئەگەر تا ئەو کاتە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد نەکرێت، ئەو
بەرپرسانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باجەکەی دەدەن کە لەو تاوانە بەشدارن.
کۆمپانیای پەخشی
ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، حەماس داوای ئاگربەستی بۆ ماوەی هەفتەیەک کردوە،
بۆ ئەوەی بتوانێت لیستی ئەو زیندانییە زیندوانە ئامادە بکات کە ئیسرائیل داوای دەکات.
بەپێی پێشنیاری
بزووتنەوەکە، هەفتەی داهاتو هیچ دەستگیرکراوێک ئازاد ناکرێت، سوپای ئیسرائیل لە غەززە
دەمێنێتەوە و ئاوارەکانی غەززە ناگەڕێنەوە، بەپێی پێشنیازی حەماس لە چوارەمین ڕۆژی ئاگربەستدا لیستی پێویست ڕادەست دەکات.
حەماس ئامادەیە
لە کۆی 34 زیندانیکراو، 22 کەسیان ئازاد بکات، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە ڕەزامەندی لەسەر
ئازادکردنی 12 بارمتەی دیکە بدات.
711 جار خوێندراوەتەوە