سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بۆ وەرگرتنی شایستە
داراییەكان و موچەی موچە خۆران، پێویستە حكومەتی هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان بێت و
جەختیش لەسەر راگرتنی قاچاخچێتی نەوت دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:
بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكان، موچەی فەرمانبەران و پارەدارکردنی پڕۆژەکان، پێویستە
حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە رێككەوتنەكان و كۆی ئەو شایستە داراییانەی دەكەوێتە
ئەستۆی رادەستی بەغدادی بكات، بەو شێوە کۆتاییهێنان بە ناکۆکی داراییەکان دێت.
وتیشی: وەك هەنگاوی یەكەم و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە نەوتییەکانی نێوان
هەولێر و بەغداد بە شێوەیەکی گونجاو كە پێچەوانەی دەستوری عێراق نەبێت، هەمواری
یاسای بودجەی گشتی كرا كە تایبەتە بەبەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی
كوردستان.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردوەتەوە كە لیژنەی
دارایی بەپەرۆشەكە کۆتایی بەهەمو ناکۆکییانە
بهێنرێت لەگەڵ راگرتنی قاچاخچێتی نەوت، چونكە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر
سەقامگیری دارایی وڵات دروستدەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەفدێكی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، لەبارەی وردەکارییەکانی هەموارکردنەوەی ماددەی (12)ـی
یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی تایبەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت گفتوگۆیان
كردوە.
330 جار خوێندراوەتەوە